پەرلەمانتارێك: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە
  2024-12-26     


جەمال کۆچەر ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی بە وردی چاودێریی نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بازاڕدا دەکەن، بەرزبوونەوەی ئەمجارەی نرخی دۆلار کاتییە و بەردەوام نابێت، دەشڵێت، ئەگەر لە داهاتوودا ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوام بێت، ئەوا پەرلەمان هەڵوێستی دەبێت.

ئاوێنه‌: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم و عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی بە وردی چاودێریی نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بازاڕدا دەکەن، بەرزبوونەوەی ئەمجارەی نرخی دۆلار کاتییە و بەردەوام نابێت.

وتوشیەتی، ئەگەر لە داهاتوودا ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوام بێت، ئەوا پەرلەمان هەڵوێستی دەبێت و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم و عێراق بەرزبوەتەوە بەجۆرێك دوێنێ 100 دۆلاری ئەمریکی 152 هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند.

جێگای ئاماژەیە، بە وتەی شارەزایانی دارایی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكان بەهۆی پشوەكانی سەری ساڵە كە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕ داخراون و هەروەها بوونی خواستە لەسەری لەلایەن گەشتیارانەوە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×