نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-10-27       1450       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەرو 89 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 84 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێ.

ئەوەش لەداوی ئەوە دێـ كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بۆردومانی دو بنکەی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێرانیان لە رۆژهەڵاتی سوریا كردوە، ئەوەش لە وەڵامی هێرشەکانی ئەو گروپانە بۆ سەر هێزەکانیان.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبونی نیگەرانییەكان لەبارەی ئەوەی كە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر ببێ و ببێتە مایەی وەستانی هەناردەی نەوت لە هەندێك وڵاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×