بۆ پشکی ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢١٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق کۆی ٢١٣ ملیۆن و ٨٢٨ هەزار و ٩٦١ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە ١٨٠ ملیۆن و ٩٨٨ هەزار و ٩٦١ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە.
بۆ ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی ٣٢ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە خستووەتە بازاڕەکانی عێراقەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا کە بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی ١٠٠ بە ١٦١ هەزار و ٦٥٠ دیناربوو.