بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٠ ملیۆن و ٥١٣ هەزار و ٦٥٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٦١ ملیۆن و ٧٦٣ هەزار و ٦٥٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئاوێنە: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٠ ملیۆن و ٥١٣ هەزار و ٦٥٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٣٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٦١ ملیۆن و ٧٦٣ هەزار و ٦٥٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٦٠ هەزار و ٣٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.