لەبارەی جێگیرکردنی نرخی دینار ڕونکردنەوە دەدرێتو پهرلهمانتارێكى عێراقیش زانیاریى زیاتر لهوبارهیهوه دهخاتهڕوو، دهشڵێت، "ویستێكى زۆر ههیه بۆ كڕینى دۆلارو بانکی ناوەندیش دەستیکردوە بەگرتنەبەری پێنج ڕێکار بۆ ھاوسەنگکردنی بازاڕی دراو، لەوانە کەمکردنەوەی بەکارھێنانی دۆلار لەبەشێک لەمامەڵەکاندا".
موزر کروی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ویستێکی زۆر ھەیە بۆ کڕینی دۆلار بەھۆی گەشتی ھەزاران ھاوڵاتیو کاروبارەکانی کۆمپانیاکانەوە، بەڵام بانکی ناوەندیی عێراق دەستیکردوە بەگرتنەبەری پێنج ڕێکار بۆ ھاوسەنگکردنی بازاڕی دراو، لەوانە کەمکردنەوەی بەکارھێنانی دۆلار لەبەشێک لەمامەڵەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوایین کۆبونەوەیاندا لەگەڵ ئیدارەی بانکی ناوەندی چەندین ئاماژەی نەرێنیو ئەرێنی ھەبوەو دەبێت چارەسەر بکرێن، چونکە بەرزکردنەوەی بەھای دینار زۆر گرنگەو ھەر نزمبونەوەیەک کاریگەری لەسەر نرخەکان دروستدەکاتو فشار لەسەر بازاڕو ھاوڵاتیان دروستدەکات.