بەپێی ئامارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، پێشبینی دهكرێت سعودیە لە ساڵی داهاتودا لەڕوی قەبارەی یەدەگی دراوی بیانییەوە لە پێشەنگی لیستی وڵاتانی عەرەبی بێت و بگاتە 425 ملیار دۆلار، عێراقیش لە پلەی چوارەمدایە.
پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەریخستوە، سعودیە لە ساڵی 2024دا لەڕوی قەبارەی یەدەگی دراوی بیانییەوە لە پێشەنگی لیستی وڵاتانی عەرەبی دهبێت و دهگاتە 425 ملیار دۆلار، هاوكات یەدەگی بیانی له ئیمارات رەنگە بگاتە 176 ملیار دۆلار و لە پلەی دوەمدا دێت.
ئاماژهی بهوهشكردوه، پێشبینی دهكرێت لە ساڵی داهاتودا یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی عێراق بگاتە زیاتر لە 85 ملیار دۆلار.
ههر بهپێی پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، یەمەنیش لە پلەی دوەمدا هاتوە.