عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێرەوە ڕایگەیاند، لە كۆتایی ئەمساڵ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەكانی عێراقدا جێگیر دەبێت، دەشڵێت: كارى له پێشینهى ئێمه بۆ ئهوهیه، كه نرخى دینار بهرامبهر دۆلار جێگیر بكرێت.
ئاوێنە: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق له میانى بهشداریكردنى له كۆنفڕانسى بانكهكان، كه له ههولێر بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند، لە كۆتایی ئەمساڵ نرخی دۆلار بەرانبەر دینار لە بازاڕەكان جێگیر دەبێت.
ئاماژەى بەوەکرد، لە سەری ساڵی تازەوە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو رو لە دابەزین دەکات، بۆ ئەمەش ڕێوشوێنی پێویستیان گرتوەتەبەر.
عەلاق باسى لەوەش کرد، سەرجەم مامەڵە داراییەکان و بە تایبەت حەواڵەکردنی دۆلار بۆ دەرەوە لە ژێر چاودێری بانکی ناوەندیدا دەبێت بەو ڕێژەیەی، کە بۆ هەرێم و عێراق دیاریکراون.
ئەوەشى خستە ڕو، پێویستە سەرجەم مامەڵە داراییەکان لەنێو بانکەکاندا بکرێتە ئەلکترۆنی، بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ بانکە حکومیەکانی هەرێم بە بانکی ناوەندییەوە ببەسرێنەوە.
لە کۆتایى قسەکانیدا پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق جەختی کردەوە، كارى له پێشینهى ئەوان بۆ ئهوهیه كه نرخى دینار بهرامبهر دۆلار جێگیر بكرێت و بهردهوام دهبن له ههوڵهكانیان تاوهكو ئهو كاره دهكهین.