كوردێك بەتاوانی قاچاخچیەتی كردن بەكۆچبەرانەوە بە١١ساڵ زیندانیكردن سزادرا
  2023-10-20     
هیوا رەحیم پور

ئا: كاوە ڕەش، بەریتانیا

 

ئاژانسی تاوای نیشتیمانی بەریتانیا بڵاوی كردۆتەوە هاوڵاتییەك، (كە بەخەڵكی ئێران‌و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ناساندویانە)، بەناوی هیوا ڕەحیم پور تەمەن ٣٠ ساڵ، بەتاوانی بازرگانی كردن و هێنانی نزیكەی ١٠هەزار كۆچبەری نایاسایی بۆ بەریتانیا دەستگیركردوە.

هیوا ڕەحیم پور، لە ماڵەکەی خۆیەوە لەشاری ئیلفۆرد، كە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی لەندەن، سەرپەرشتی و ڕێنمای تۆڕێكی بەرفراونی قاچاخچیەتی كردنی بەكۆچبەرانەوە كردوە.

یەكێك بووە لەو كەسانەی سەرچاوەی دابینكردن و هێنانی بەلەم و ماتۆڕەكانی لەتورکیا كردوەو گەیاندونیەتە هەریەكە لەوڵاتانی ئەڵمانیا، بەلجیکاو هۆڵەندا.

پاشانیش لەگەڵ ئەندامانی دیکەی تۆڕە تاوانکارییەکەی، لەکەنارە ئاوییەكانی باکووری فەرەنساوە، کۆچبەری نایاسایی بەو بەلەمانە پاڕاندۆتەوە بۆ بەریتانیا.

هیوا ڕەحیم پور، لەلایەن ئەفسەرانی ئاژانسی تاوای نیشتیمانی بەریتانیا، لەئایاری 2022 دەستبەسەر کراوە، لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی هاوبەشی لێکۆڵینەوەیەکی هەواڵگریی دەسەڵاتدارانی بەلجیکاو بەریتانیا.

دەسگیركردنەكەی دوای ئەوە هات، كەدەستبەسەر  ژمارەیەک ماتۆڕو بزوێنەری بەلەمی چوپدا گیراون، لەلایەن پۆلیسی بەلجیکاوە لەپشتی دوو ئۆتۆمبێل لەنزیک سنووری نێوان بەلجیکا و فەرەنسا، لەئۆکتۆبەری ٢٠٢١دا .

بەپێی بەڵگەكان و شیکاریی پەیوندیە تەلەفۆنییەکان، دەركەوتوە کەشۆفێرەکان پەیوەندییان بەژمارەیەکی مۆبایلەوە هەبووە کەبنکەکەی لە بەریتانیادایە، بەو هۆیەوە گفتوگۆو پەیام و زانیاریان ئاڵوگۆڕكردوە سەبارەت بەجوڵەی بەلەمەکان و شوێنەکانی گەیاندنیان.

هەربەو هۆكارەش، ئاژانسی نیشتیمانی توانیویانە شوێن پێی ژمارەکە هەڵبگرن، كە لەناو ماڵی( ڕەحیم پور) بووە، لەڕۆژهەڵاتی لەندەن.

هاوكات دەستگیرکردنەکەی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەرتاسەری ژمارەیەك لەووڵاتانی ئەوروپادا بووە، كەژمارەیەكی دیكەی لەئەندامانی تۆڕەکەی تێیدا دەستگیرکران لەبەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و هۆڵەندا، لەتەمموزی ٢٠٢٢.

لەئەڵمانیا دەست بەسەر ٦٠ بەلەمی چوپ ماتۆڕو سەدان چاکەتی فریاگوزاری ناو ئاودا گیرا کەباندەکە بەکاریان هێناون بۆ پەڕاندنەوەی كۆچبەری نایاسایی.

لەتەمموزی ساڵی ٢٠٢٢ دادگای بەریتانیا، بڕیاریدا کەڕەحیمپور ڕادەستی دەسەڵاتدارانی بەلجیکا بکرێت، بۆ ئەوەی لەوێ ڕووبەڕووی دادگایی كردن بکرێتەوە. دواتر داواکاری گشتی تۆمەتباریان کرد بەوەی کەسەرۆكایەتی باندێكی قاچاخچێتی كردنی بەسیستماتیکی بەمرۆڤەوە بەڕێوە بردووە، بەبەکارهێنانی بەلەمی بچووک، بۆ گواستنەوەی كۆچبەری نایاسای لەنێوانفەرەنساو بەریتانیا. لەپەڕاندنەوەی هەركۆچبەرێكیش لەنێوان ٣ بۆ ٦ هەزار پاوەندیان وەرگرتوە.

دواجارو دوای دادگایی كردنی لەڕۆژی چوارشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دادوەر لەدادگای شاری (بروج) لەووڵاتی بەلجیکا، بەتاوانی قاچاخچیەتی كردن بەمرۆڤەوە، سزای ١١ ساڵ زیندانی كردنی بەسەر هیوا ڕەحیم پوردا سەپاند.

لەهەمانكاتدا 19 کەسی دیکەش شانبەشانی ئەو، تاوانبار کران و سزای زیندانیکردنیان لەنێوان 30 مانگ بۆ هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

دەربارەی ئەو تۆڕە تاوانكارییە جێگری بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکان لەئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا، کرایگ تۆرنەر؛ ئاماژەی بەوەداوە، تۆڕی قاچاخچیەتی  هیوا ڕەحیمپور لەکاتی دەستگیرکردنیدا، یەکێک بووە لەگروپە تاوانکاریی و چالاكانەی کەدەستی هەبووە لەپەڕاندنەوەی هەزاران كۆچبەرو بەلەمی بچووک،بۆ بەریتانیا.

هەربۆیە ئێمە بەتوندرین شێواز ڕووبەڕووی ئەو گروپە تانكاریانە دەبینەوە، كەهیچ دەربەستی سەلامەتی گیانی مرۆڤ نیین، بەڵكو ئامانجیان دەستكەوتنی زۆرترین سەرمایەیە لەكەمترین ماوەدا.

 

https://www.nationalcrimeagency.gov.uk/news/man-who-led-small-boats-crime-network-responsible-for-smuggling-10-000-to-the-uk-jailed

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: پێشێلكاری له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×