نرخى گرامێک زێر بە ٦٢ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى هەشت هەزار دینار بەرزبووەوە، لە هەمانکاتدا نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى یەک هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبوەوە، لە هەمانکاتیشدا نرخى نەوت بەرزبووەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩١ دۆلار و ٦٤ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٨ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بە بڕى دوو دۆلار بەرزبووەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٢ هەزار و ٢٦٩ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٣٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٢ دۆلار و ٢٨ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى هەشت هەزار دینار بەرزبووەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٢ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٦ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٣ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٠ هەزار و ٩٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بە بڕى هەزار و ٥٠٠ دینار بەرز بووەوە بەو پێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٩ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٨٠٠ لیرەى تورکى.