وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ده‌ڵێت، هەفتەی داهاتو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی‌و دوای ئەوە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دەکەن.
ئاوێنه: هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگەیاند، "هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دەکەین".
وتیشی، "مانگی پێش‌و لەبەرئەوەی لەسێ بانکەوە پارەی موچە هاتە سەر هەژمارەکەمان، رێکارەکانی دابەشکردنی موچە هەفتەیەکی خایاند، بەڵام ئەم مانگە رێکارەکان کاتێکی کەمتری پێدەچێت."
وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئه‌وه‌شی وت، وەزیری دارایی‌و ئابوری هەرێمی کوردستان "بۆ بەرگریکردن لەموچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دارا سێكانیانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، "دوای سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ رێكه‌وتن كراوه كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ هه‌ر مانگێك 700 ملیار دینار وه‌كو قه‌رز بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێردرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، "گوژمه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و 700 ملیار دیناره ره‌وانه كراوه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا گوژمه‌ی دوه‌م ره‌وانه ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌دوای 17 و 18ی مانگه‌وه ده‌بێت كه عێراق ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كات و پاره‌كه‌ی هه‌رێمیش ره‌وانه ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "چۆن مانگی پێش‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌كرا، ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مانشێوه ره‌وانه ده‌كرێت، به‌ڵام رۆژه‌كه‌ی دیارینه‌كراوه، بانكه‌كان كۆمه‌ڵێك رێكاری خۆیان هه‌یه بۆ ناردنی پاره، ئه‌وه‌ی گرنگه بڕیاردراوه بۆماوه‌ی سێ مانگ پاره ره‌وانه بكرێت و هه‌رێمیش پابه‌ندكراوه به‌دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه".
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی مانگه‌كانی (10 و 11 و 12)ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، دارا سێكانیانی ئاشكرایكرد، "گرفته‌كه له‌دوای ئه‌م سێ مانگه‌یه، ده‌بێت شاندێك بێته‌وه به‌غدا بۆئه‌وه‌ی رێكه‌وتنێكی دیكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ی كه گرفتیشه تا ئێستا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی بۆری توركیاوه ناگوازرێته‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "دو بژارده هه‌یه یان جارێكی دیكه به‌قه‌رز یان به رێكه‌وتنێكی نوێ و سیغه‌یه‌كی دیكه پاره ده‌نێردرێت، یان په‌له‌ده‌كرێت له‌هه‌مواركردنی یاسای بودجه بۆ ساڵانی 2024 و 2025 بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و مادده‌یه‌شی كه گرفتی دروستكرد، ده‌سته‌واژه‌ی نه‌فه‌قاتی فیعلی و پابه‌ندكردنی هه‌رێم بو به یاسای ئیداره‌ی مالیه‌وه".