مانگی رابردو نزیكەی هەزار حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تۆماركراون
  2023-10-13     

تەندروستی سلێمانی ئاماری تۆماری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بڵاوكردەوەو دەڵێت، لە مانگی رابردودا نزیكەی هەزار حاڵەتی سكچون و رشانەوەو وشكبونەوەی منداڵان لە نەخۆشخانەكە تۆماركراون.

ئاوێنە: بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە، لەماوەی مانگی ڕابردودا، لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 15.950 منداڵی نەخۆش لەهەردو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوەو لەوانە 2.553 منداڵ داخڵ كراون.

بەگوێرەی ئامارەكە، لەمانگی ڕابردودا لەنەخۆشخانەی منداڵان 965 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و وشكبونەوەو 443 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 234 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 331 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمارو 250 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 186 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون.

تەندروستی سلێمانی لە ئامارەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، مانگی ڕابردو لەنەخۆشخانەكە 18.115 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 129 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 497 سۆنەر و 71 ئیكۆ ئەنجام دراون و 425 تیشك گیراون.

زۆرترین بینراو
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
مەلا بەختیار: خۆفرۆشەکانی سەردەمی بەعس‌و گەندەڵەکانی دوای راپەڕین مافی شانازیکردنیان بەسلێمانیەوە نیە
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
"قاچیان دەشکێنین": تورکیاو ئێران لەترس‌و دڵەڕاوکێدان بەهۆی هەنگاوێکی ترەمپەوە
قەحتان ونداوی، کاندیدی بەرەی تورکمانی بە پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا
رۆیتەرز: تره‌مپ به‌ راوێژكاره‌كانی وتوه‌، ئێران گێچه‌ڵ نه‌كات هێرشی سه‌ربازی ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌
یەکێتیی ئەوروپا مەترسی نوێی سەربازی لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەکات
جێگری پارێزگای کەرکوک: پارێزگاری نوێی کەرکوک تا کۆتایی ئەمساڵ لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت
دامه‌زراوه‌ی په‌ی: پێشتر هۆشداریماندا له‌ رێگه‌دان به‌ په‌رله‌مانتار فراكسیۆن و حزب بگۆڕێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×