ئا: ئاوێنە
پارێزەری زیندانیانی بادینان دهڵێت، کاردەکەن بۆ دیاریکردنی وادەی دادگاییکردنی گوهدار زێباری لەدادگای تاوانەکان. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی-یش داوای دەستبەجێی ئازادكردنی شێروان شێروانی و گۆهدار زێباری دهكات.
بەشدار حەسەن، پارێزەری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، کاردەکەن بۆ دیاریکردنی وادەی دادگاییکردنی گوهدار زێباری لەدادگای تاوانەکان و هیوادارن زێباری بەپێی یاسای 15ی چەک سزابدرێت کە سزاكهی پێبژاردنی داراییە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردو 24ی 8، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی بۆ دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردو داوایلێکرد دەستبەجێ شێروان شێروانی و گۆهدار زێباری ئازاد بکەن.
لەنامەکەدا هاتووە، "لەسهروبەندی نزیکبونەوەی ڕۆژی ئازادکردنیان، داواکاری گشتی زیندانییەکانی بەتۆمەتی دیکەی ساختە تۆمەتبار کردووە بۆ ئەوەی لەزینداندا بیانهێڵێتەوە."
پاش ئەوەی گوهدار زێباری لە 22ی 10ی 2020 دەستگیرکراو بەپێی یاسای کۆنی عێراق بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، پێش ئەوەی لە 16ی 3ی 2023 ماوەی زیندانیکردنەکەی کۆتایی بێت، سزای حەوت مانگی دیکەی زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا بە تاوانی "گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلێکەی خۆی".
ڕۆژێک پێش کۆتاییهاتنی 7 مانگی زیندانیکردن و لەبری ئەوەی لە 16ی 8ی 2023 ئازاد بکرێت، زێباری گواسترایەوە بۆ ئاسایشی گشتی هەولێر. ئاسایشی گشتی دۆسیەیەکی "هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی" لەدژی تۆمارکرد. دوای هەفتەیەک لەبەدواداچون، ئاسایشی گشتی دۆسیەکەی لەقۆناغی پێداچونەوە گواستەوە بۆ دادگای تاوانەکانی هەولێر.
پێشتریش دوای تهواوكردنی سزاكهیو پێش ئازادبونی، دۆسیهیهكی "ساختهكاریی پهنجهمۆر" بۆ ڕۆژنامهنوس شێروان شێروانی كراو دادگا بهسێ ساڵی تر زیندانی سزای دا، بهڵام لهلاین پارێزهرهكهیهوه تانه لهبڕیارهكه دراوهو چاوهڕواندهكرێت دادگای تهمیز بهبڕیارهكهدا بچێتهوه.
لەمانگی 10ی 2020 زیاتر لە 80 ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتاوانی "سیخوڕی و تێکدانی ئاسایشی ههرێم" لەناوچەی بادینان دەستبەسەرکران و سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
دوای نزیکەی 3 ساڵ، زۆربەیان دوای کەمکردنەوەی سزاکانیان بەفەرمانێكی هەرێمیی ئازادكران، بەڵام دوای تەواوبونی سزاکهیان، دۆسیەی نوێ لەدژی شێروان شێروانی و گوهدار زێباری کرایەوەو ماوەی زیندانیکردنیان درێژکرایەوە.
جگە لەم دوو ڕۆژنامەنوسە، قارەمان شوکری زەیندین و مەلا نەزیر بەرواری کە فەرمانی سەرۆکی هەرێم بۆ کەمکردنەوەی سزای زیندانیکردن نەیگرتوونەتەوە، تا ئێستاش لەزینداندان.