وتەبێژى بەرگریى شارستانى هەولێر ڕایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ هاوڵاتی لە ڕووباری زێی گەوەردا خنکان، دەشڵێت: لە ئێستادا لەلایەن تیمەکانمانەوە دوو لە تەرمەکان دەرهێنراوەتەوە و گەڕان بەدواى تەرمى سێیەمدا بەردەوامە.
ئاوێنه: سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى بەرگریى شارستانى هەولێر لە فەیسبوکى خۆى بڵاوى کردەوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ هاوڵاتیی لە ڕووباری زێی گەوەردا خنکان.
لە بەشێکى دیکەى نووسینەکەیدا وتەبێژى بەرگریى شارستانى هەولێر ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستادا لەلایەن تیمەکانمانەوە دوو لە تەرمەکان دەرهێنراوەتەوە و گەڕان بەدواى تەرمى سێیەمەدا بەردەوامە.
جێگەى ئاماژەیە، بە پێى زانیارییەکان ئەو سێ کەسەى لە ڕووداوەکەدا خنکاون ئەندامى یەک خێزانن و پێکدێن لە باوکێک و کچ و کوڕێک.