ئەمڕۆ یەكشەممە،
لەڕێوڕەسمێكدا ژوری منداڵبونی بێ ئازار لە ناو نەخۆشخانەی منداڵبونی فێركاریی
سلێمانی كرایەوە، ئەوەش بۆ كەمكردنەوەی رێژەی منداڵبون بە نەشتەرگەری.
ئاوێنە: لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا د. شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی
مناڵبونی فێركاری رایگەیاند، ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە بریتییە لە بەكارهێنانی غازی
ئەنتۆنۆكس كە تێكەڵەیەكە لەغازی ئەنترۆئۆكساید لەگەڵ ئۆكسجین و لەوڵاتاندا زۆر بەكاردێت
و ئەو كەسانەی لەكاتی ئازاردان، بەهەڵمژینی
غازەكە ئازارەكەیان كەم دەبێتەوە.
وتیشی"ماوەی زیاتر لەساڵێكە سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەم پڕۆژەیەین، ویستمان
منداڵبونی بێ ئازار بێنینە نەخۆشخانەی مناڵبون بەهۆی ئەوەی ڕێژەی منداڵبون بەنەشتەرگەری
زیادی كردوە، ئەم هەنگاوە یەكێكە لەو ڕێگاچارانەی مەترسی لەدایكبون بەشێوەی سروشتی
كەم دەكاتەوە."
لای خۆیشییەوە د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە رۆژنامەنوسانی
راگەیاند"تەندروستی سلێمانی مێژوییەكی نوێ لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكی تازە
دەست پێدەكات كە بەكارهێنانی غازە لەكەمكردنەوەی ئازار بۆ لەدایكبونی منداڵ بەشێوەی
سروشتی و ئەم جۆرە غازە تاقیكراوەتەوە كە هیچ جۆرە زیانێكی نابێت لەسەر دایكەكە و
مناڵەكەی."
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دڵنیایی دایە هەمولایەك كە تێچوی غازەكە
هەر چەندێك بێت لەئەستۆی دەگرن و دابینی دەكەن.