2019-07-26   3856     
ئا: ئاوێنە
لێكۆڵینه‌وه به‌ریتانیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه شیردانی سروشتیی ئه‌گه‌ری توشبونی دایكان بهخهمۆكیی دوای منداڵبون له50% كه‌مده‌كاته‌وه.. لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له‌رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ته‌ندروستی دایكان‌و منداڵ له‌به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئامۆژگاری دایكان ده‌كات كه راسته‌وخۆ دوای منداڵبون شیری خۆیان بده‌ن به‌منداڵه‌كه‌یان چونكه ئه‌گه‌ری توشبونیان بهخهمۆكیی دوای منداڵبون به‌و رێژه زۆره كه‌مئه‌كاته‌وه، توێژینه‌وه‌كه ئه‌مه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شیردانی سروشتیی ئه‌بێته هۆی خاوكردنهوهو نه‌هێشتنی رارایی لای دایكه‌كه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م شیره بۆ منداڵه‌كه زۆر به‌سوده‌و هیچ شیرێكی تر ئه‌و سوده نابه‌خشێت.