بلومبێرگ: دەرمانێکی منداڵان لە عێراق پێکهاتەی ژەهراوی تێدایە
  2023-07-28     

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئاشکرایدەکات، دەرمانێک کە دروستکراوی وڵاتی هندستانە و لە عێراق بۆ منداڵان بەکاردەهێنرێت ماددەی ژەهراوی مەترسیداری تێدایە.

ئاوێنە: بەپێی  راپۆرتەکەی ئاژانسی بلومبێرگ، شروبی (کۆڵد ئاوت)کە دەرمانێکی هندییە و بۆ چارەسەری سەرمابوونی منداڵان بەکاردەهێنرێت، لە مانگی ئازاری رابردوو لە یەکێک لە دەرمانخانەکانی شاری بەغداد کڕدراوە و دواتر لە لایەن تاقیگەی Valisure ی ئەمریکی سەربەخۆوە پشکنینی بۆ کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە هەر شوشەیەکی شروبەکەدا %2.1 ی ماددەی گیلاکۆڵ ئەسیلینی تێدایە کە ئەمە 21 هێندەی ئەو رێژە ئاساییەیە کە دەبێت لە شوشەیەکدا هەبێت”.

ئاشکراشیکردووە، “وەزارەتی تەندروستیی عێراق و رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەنجامی پشکنینەکە ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە”.

لای خۆیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە بلومبێرگی وتووە، “ئەم پرسە بابەتێکی تازە نییە، بەڵام عێراق رێوشوێنی توندی گرتووەتە بەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاوردەکردنی دەرمان”، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە ئەنجامی پشکنینەکان نەکردووە.

ساڵی رابردوو بەهۆی دەرمانێکی کۆکە، کە بەرهەمی هندستان بوو ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ لە وڵاتانی گامبیا و ئۆزبەگستان گیانیان لەدەستدا.

 

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×