دوای راگه‌یاندنی تۆماركردنی حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌شڵێت؛ ئه‌نفلۆنزای H1N1 ئێستا به‌شێكه له ئه‌نفلوه‌نزای وه‌رزی و جیاوازه له‌و په‌تایه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز كه ساڵی 2009 رویدا‌و جیهانی گرته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"به‌پێویستی ده‌زانین جه‌خت له‌و ڕاستیه بكه‌ینه‌وه كه ئه‌نفلۆنزای H1N1 ئێستا به‌شێكه له ئه‌نفلوه‌نزای وه‌رزی، كه په‌تایه‌كی ساڵانه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه له هه‌مو وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌ی وه‌رزی ڕوده‌دات."
وتوشیه‌تی"له ڕوی مه‌ترسی و ترسناكی جیاوازه له‌و په‌تایه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز H1N1 كه له‌ساڵی 2009 ڕویدا و جیهانی گرته‌وه، ئه‌وكات كوتانی دژی ڤایرۆسه‌كه نه‌بو، ڤایرۆسه‌كه نوێ بو و خه‌ڵك هیچ به‌رگریه‌كیان نه‌بو دژی ڤایرۆسه‌كه. به‌ڵام ئێستا كوتانی دژی ڤایرۆسه‌كه هه‌یه و هه‌مو كه‌سێك به‌تایبه‌ی ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیان لێ ده‌كرێت وه‌ك كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و نه‌خۆشانی دڵ و سینگ و ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌شیان كه‌مه ده‌توانن كوتانی ئه‌نفلو‌نزا وه‌ربگرن بۆ خۆپارێزی."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حاڵه‌ته‌كان به‌سوكی ده‌بێت و پێویسته نه‌خۆشه‌كان له ماڵه‌وه پشو بده‌ن و شله‌مه‌نی زیاتر بخۆنه‌وه و نه‌چنه شوێنی قه‌ڕه‌باڵغ.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ئه‌و ڕێوشوێنانه وه‌رگیراون كه پێویستن بۆ كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشیه‌كه و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه ئه‌و ڤایرۆسه H5N1 نییه كه ناسراوه به ئه‌نفلۆنزای باڵنده و هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزای باڵنده H5N1 له هه‌رێم تۆمارنه‌كراوه.
پێشتر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندبو كه حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی H1N1 له گه‌رمیان تۆمار كراوه به‌ڵام ره‌وشی ته‌ندروستی توشبوه‌كه باش بوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ رونكردنه‌وه‌كه‌دا چه‌ند رینماییه‌كی بۆ خۆپارێزی هاوڵاتیان به‌م جۆره خستۆته‌ڕو:
-بۆ خۆپارێزی هاوڵاتیان، پێویسته زو زو ده‌ستمان به ئاو و سابون بشۆین
-له‌كاتی كۆكه و پژمین ده‌م و لوتمان به كلێنیكس یان ده‌سته‌سڕ داپۆشین
-هه‌روها نه‌چین بۆ شوێنی قه‌ڕاباڵغ و داخراو
-له‌كاتی توشبون به نه‌خۆشیه‌كه پشو بده‌ین و شله‌مه‌نی زیاتر بخۆینه‌وه
به‌ڵام ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خواره‌وه ئه‌گه‌ر توشبون، پێویسته زو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن:
۱. كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن یان منداڵی خوار پێنج ساڵ.
۲. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی دڵ و سینگیان هه‌یه.
۳. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی كه‌می به‌رگری له‌شیان هه‌یه.
٤. ژنانی دو گیان.