بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری توشبووانی نوێی شێرپەنجە لە 6 مانگی ڕابردودا ئاشكرا دهكات، بهپێی ئامارهكه، له 6 مانگی یهكهمی ئهمساڵدا ۱٥۰۸ حاڵەت تۆماركراوه.
ئاوێنه: لهئامارهكهی تەندروستی سلێمانیدا هاتووه، لەشەش مانگی ڕابردودا لەنەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەشێرپەنجە لەبەرواری ۱/۱ بۆ ۲۰۲۳/٦/۳۰ (۱٥۰۸) حاڵەتی نوێی شێرپهنجە تۆمارکراوە بەمشێوەیەی خوارەو:
شێرپەنجەی مەمك ۲۳۸ بەڕێژەی ١٥.٧٨%
شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە ۱٥۳ بەڕێژەی ١٠.١٥%
شێرپەنجەی سیەکان ۹۷ بەڕێژەی ٦.٤٣%
شێرپەنجەی لیمفۆما ۹۳ ٖ بەڕێژەی ٦٫۱۷.%
شێرپەنجەی میزو میزەڕۆ ۹۱ ٖبەڕێژەی ٦.٠٣%
شێرپەنجەی پڕۆستات ۸٥ بەڕێژەی ٥.٦٤%
شێرپەنجەی لۆکیمیا ٦۳ بەڕێژەی ٤.١٨%
شێرپەنجەی مێشك ٦۲ بەڕێژەی ٤.١١%
شێرپەنجەی گەدە ٥٥ بەڕێژەی ٣.٦٥%
شێرپەنجەکانی دیکە ٥۷۱ بەڕێژەی ٣٧.٨٦%
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئهوهشی خسۆتهڕو كه نەخۆشییەکانی دیکهی خوێن جگە لەشێرپەنجە، ٨٤١ چارەخوازی نوێ لەشەش مانگی یەکەمی ئهمساڵدا تۆمارکراوە.