"لەشەش مانگی رابردودا حکومەت بەنایاسایی موچەی داوە بەپەرلەمانتاران"
  2023-06-28     

ئا: ئاوێنە

 

سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ گەشەپێدان و پەروەردە کە چاودێری کارەکانی پەرلەمان دەکات دەڵێت، سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران نزیکەی چوار ملیار دیناریان بە نایاسایی وەرگرتوە بەو پێیەی لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوەوە تەمەنی ئەم خولەی پەلەمانی کوردستان کۆتاییپێهاتوە و ئەوان بە نایاسایی تەمەنی پەرلەمانیان درێژ کردوەتەوە، موچەی تەواو و نەسریەشیان وەرگرتوە.

 

دکتۆر سەروەر عەبدوڵڕەحمان، سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ گەشەپێدان و پەروەردە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا رایگەیاند "موچەی پەرلەمانتاران خەرجکراوە، ئەو موچە زۆرە نایاساییە، لەکاتێکدا ئەو پەرلەمانتارانە سوێندیان خواردوە کە پابەندبن بە یاساوە."

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 9ی مانگی 10ی ساڵی 2022 بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی بۆ ماوەی ساڵێک تەمەنی یاسایی خۆی درێژ کردەوە، بەڵام لە 30ی مانگی 5ی ئەمساڵدا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارەکەی بە نادەستوری ناوبردو بڕیاریدا درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نادەستورییە.

دکتۆر سەروەر عەبدولڕەحمان وتیشی"تەنها ئەو بڕە موچە زیادەیەی کە بە پەرلەمانتاران دراوە نزیکەی 4 ملیار دینارە، بە 4 ملیار دینار دەتوانرا کۆمەکێکی چاکی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی و نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر بکرێت کە بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەیە کە دەرمانیان لێبڕاوە، دەتوانرا چەند قوتابخانەیەک دروست بکرێت لە ناوجەرگەی شارەکاندا."

ئینستتیوتی پەی کە لە سێ بواردا کار دەکات لەوانە چاودێریکردنی کارەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، چاودێریکردنی کەرتی پەروەردە و چاودێریکردنی خوێندنی باڵا، لە 2/6/2023 یادداشتێكی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی خولی پێنجهەمی پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم فراكسیۆنەكان كرد و وێنەیەكیشی بۆ هەریەک لە سەرۆكایەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی، دەستەی دەسپاكی، داواكاری گشتی، دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە هەرێمدا نارد و تیایدا باس لە چۆنیەتی پابەند بون بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و یاسای چاکسازی و هەنگاوە پێویستەكانی كە دەبو بنرێن کراوە.

زۆرترین بینراو
تا کارلەکار نەترازاوە ناوی خوا بهێنن و ئارامبگرن...
عەگید کەلاری: گەلی کورد دوو ئیدارەیی قبوڵ ناکات و پارچەبوون پارتی و یەکێتیش دەڕوخێنێت
ئەنجوومەنی ئیسلامیی عێراق: یەکێتی داوایکردووە سلێمانیی ببێت بە دووەمین ئیدارە لەهەرێم
سەعدی پیرە لەبارەی دووئیدارەیی: ئەوە هەوڵێکی کەمی بافڵ تاڵەبانییە بۆ ئەو کردە نادروستە
تونجەر باقرخان: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی سکرتارێتییەکەی ئۆجالان گۆڕاوە
ئەلحورە: زەیدی و قائانی لەسەر کشانەوەی حزبوڵڵا لە جرف لسخر رێککەوتن
مەسرور بارزانی لەبارەی دابەشبوونی هەرێمەوە هەڵوێستی راگەیاند
دوای هەڕەشەی بۆردومانکردنی ناوچەی سەوز؛ زەیدی و قائانی لەسەر کشانەوەی کەتائیبی حزبوڵڵا لە جورف ئەلسەخر ڕێککەوتن
شاندێکی ئێرانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی جورف ئەلسەخر لە بەغدادە؛ دەنگۆی رێگریکردن لە فڕۆکەکەی قائانی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
​بە پەیامێکی خامنەییەوە.. قائانی بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی چەکداری دەگاتە بەغدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×