سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان پشوی فەرمیە و سەرجەم بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو داخراون، بەڵام بەنافەرمی و لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو كڕین و فرۆشتنی دۆلار بەردەوامی هەیە و بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 250 دینار.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لەسەرجەم بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان و عێراق پشوی فەرمیە، بەوتەی شارەزانیش چاوەڕواندەكرێت لەدوای پشوەكانی جەژنی قوربان و جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەتەواوەتی، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دابەزین بەخۆوە ببینێت.