بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٩٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2025-01-22       130       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و  ٤٤٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٨ ملیۆن و ٧٥٠  هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنه‌: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٤٤٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٧  ملیۆن و ٤١٠ هەزار و ٤٤٧ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ١٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×