سەرۆکی لیژنەی کوشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت یەکێک لە گەورەترین ئاڵانگارییەکانی بەردەام عێراق دۆسیەی ئاوەوتورکیاش هاوکار نییە ،دەشڵێت، پارەیەکی زۆر وەکو پاڵپشتی بۆ دابینکردنی تەکنینی نوێی ئاودێری تەرخانکراوە.
فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،" ئاڵەنگاری گەورەی عێراق لە دوای دۆسیەی ئاسایش ئاوە و تورکیاش هاوکار نییە لە زیادکردنی بەشەئاوی وڵاتدا. "
سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی کوشتوکاڵ و ئاو ئاماژەی بەوەکرد، " لە بودجەی ئەمساڵدا 300 ملیۆن دۆلار وەکو پاڵپشتی بۆ دابینکردنی تەکنینی نوێی ئاودێری تەرخانکراوە و ئەو هەنگاوەش بۆ ڕاستکردنەوەی دۆسیەی ئاودێری و پشتیوانی کشتوکاڵە لە وڵاتدا. "
دەشڵێت، ئەوان کاریان کردوە بۆ هەموارکردنەوەی ڕێنماییەکان بۆ هاوردەکردنی دارخورمای دەگمەن، کە بوەتەهۆی زیادبوونی پاڵپشتی جوتیاران و زیادکردنی ژمارەی دار خورما بۆ زیاتر لە 20 ملیۆن دار خورما.