عەبدوڵا ئۆجەلان بە لایڤ پەیامێکی گرنگ بڵاودەکاتەوە
  2025-01-24       809       

رۆژنامەنووسێکی دیاری عەرەبی کە ئاگاداری دۆزی کوردە لە تورکیا و سوریا و دەڵێت"  ١٥ ی شوبات   عەبدوڵا ئوچ ئالان لە لایڤ دەردەکەوێت باسی پرۆسەی ئاشتی دەکات ".

ئاوێنە: یوسف شەریف رۆژنامەنووس لە کەناڵی سکای نیوز عەرەبییە کە ئاگاداری پرسی کوردە لە تورکیا و سوریا و دەڵێت" ئوچ ئالان و تەیب ئۆردوغان لەسەر پرۆسەیەک لە بارەی کێشەی کوردەوە رێککەوتوون و لایڤەکەی ئەوچ  ئالانیش لەسەر ئەو پرسە دەبێت".

هەروەها دەشڵێت " ئەو دەرکەوتنە راستەوخۆیەی ئوچ ئالان سوپرایسێک دەبێت بۆ تورکیا و سوریا و ناوچەکە".

شەریف زانیاری زیاتر رادەگەیەنێت و دەڵێت" پرۆسەکە چەند بەشێک دەبێت، یەکەم هەنگاو ئەو چەکدارانەی پارتی کرێکاران لە تورکیان دەبێت بچنە دەرەوە، دواتر پەرلەمان بڕیاری لێبوردن بۆ ئەوان و هەندێک لەسەرکردە کوردەکان دەردەکات، دواتر پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە هەڵدەوەشێنرێتەوەو لە قەندیل چەک دادەنرێت، دواتر پەرلەمان هەندێک هەنگاو بە ئاراستەی مافی کرد دەهاوێژێت".

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژە بەوەش دەکات ئەو هەنگاوانە عەبدوڵا ئۆچ ئالان و ئەردۆغان لەسەری ڕێککەوتن بە نهێنی دەبێت". 

" ئەمە زۆر شت دەگۆڕێت، چونکە نابژیوانێکی تورکی و کوردیش لەگەڵ هەسەدە لە رێگای بارزانیەوە بەردەوام دەبێت، بەو شێوەیە دەبێت کە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان با لە رۆژئاوا کاربکات و بەمەش حوکمێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دادەمەزرێت، تورکیا ئەمە پەسەند دەکات لەبەرئەوەی گفتوگۆکان لە بارەی باکوریشەوە لەگەڵ ئوچ ئالان بەڕێوە دەچێت".( یوسف شەریف وا دەڵێت).

رۆژنامەنووسەکە پێیوایە هەندێک ناوەندی لە تورکیادا ئەمە رەتدەکاتەوە چونکە پێیانوایە ئەمە ئەردۆغان ئەنجامی دەدات و مەبەستی دەستکاریکردنی دەستورە بۆئەوەی وەک سەرۆکی بمێنێتەوە، هەروەها هەندێکی تر دەڵێن؛ ئەم کارە بە نهێنی دەڕوات بەڕێوەو جگە لە ئەردۆغان و ئوچ ئالان و کەس ئاگای لێنییە و شەفاف نییە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×