هاوسەری ئەو ژنەی توشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز بوە: ئێستا تەندروستی هاوسەرەكەم جێگیرە
  2019-01-16     

هاوسەری ئەو ژنەی توشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز بوە لە قەزای كەلار رایدەگەیەنێت ئێستا تەندروستی هاوسەرەكەی جێگیرە، باس لەوەش دەكات نازانن چۆن ئەو ڤایرۆسە بۆ هاوسەرەكەی گواستراوەتەوە، پزیشكەكانیش پێیان وایە رەنگە ڤایرۆسەكە لەرێگەی باڵندەوە گواسترابێتەوە.


ئاوێنە: ئاسۆ مەحمود، هاوسەری ئەو ژنەی توشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز بو بو لە قەزای كەلار بە رادیۆی "دەنگ" ی وتوە "لەسلێمانی بوین لەكاتی گەرانەوەمان بۆ ماڵی خۆمان لەكەلار، خێزانەكەم باری تەندروستی تێكچو، بۆ شەوەكەی رەوشی تەندروستی زیاتر خراپ بو، ئاماژەبەوەش دەكات بەمەبەستی چارەسەر خێزانەكەی گەیاندوەتە نەخۆشخانەی كەلار‌و دواتریش لەوێوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە لەوێ‌ بۆیان دەركەوتوە كە توشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز بوە.


راشیدەگەیەنێت لە ئێستادا باری تەندروستی هاوسەرەكەی باشە‌و بەرەو باشتریش دەچێت، رەخنەش لە حكومەت دەگرێت بەوەی لەیەكەم رۆژی دەركەوتنی نەخۆشیەكە گرنگییان پێنەداوە‌و لەنەخۆشخانەی فاروقی پزیشكی لەسەر خەرجی خۆیان چارەسەریان كردوە‌و دواتر گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دیكە.

 
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×