لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەر برێكی زۆر لە خورما دەگیرێت، كە ماوەی بەسەرچو بوەو شیاوی خورادن نەبوەو خاوەنەكەشی روبەروی رێكاریی یاسایی كراوەتەوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یه‌وه، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا ده‌گرن كهخاوهنهكهی به‌نیازبوه له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخیبكاتهوه، قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت " له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه له‌عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له سێ تۆن خورمای كرماوی و ماوه به‌سه‌رچودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به ده‌ستكاری كردنی لێبڵهكانی نیازی فرۆشتنی بووه، خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه سێ تۆن و 300 كیلۆگرامه و له‌جۆره‌كانی (دجله و الامیر)ه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی بووه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، ده‌ستكاری لیبڵهكانی كردوه و ماوه‌ی بهسهرچونهكهی به دانانی له‌زگه‌یه‌كی تر درێژكردۆته‌وه".
هەروەك ئاماژەبەوەش دەكات لەلایەن لیژنەكانیانەوە تەواوی خورماكە لەناوبراوەو بەمەبەستی لێپێچینەوەش رێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەكەی گیراوەتەبەر.