ئا: ئاوێنە
وەزارەتى دەرەوەى تورکیا هۆكارى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانیه‌كانى له‌گه‌ڵ سلێمانى ئاشكراده‌كات‌و دەڵێت "بڕیاره‌كه‌مان بۆ زیادبونى چالاكیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌گه‌ڕێته‌وه لەسلێمانی.
ئێواره‌ى 3ى ئه‌م مانگه، تورکیا ئاسمانی هاتوچۆی فڕۆکەوانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی داخست‌و بەپێی خشتەی فڕۆکەخانەش، گەشتەکانی ئه‌و شه‌وه سه‌رجه‌میان ھەڵوەشێندرانه‌وه.
دوای ئەو بریارە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشكرایكرد "هۆكارى ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ زیادبونی چالاکییەکانی پەکەکە لەسلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و بڕیارى ڕاگرتنى سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیش بۆ سێ مانگه‌و تاوه‌كو 3ى 7ى 2023 بەردەوامدەبێت".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا نوسی "ئاسمانى تورکیا، بەڕوى هەر فڕۆکەیەک کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتى سلێمانى بەکاردەهێنێت لەسێى نیسانەوە، داخراوە، بەهۆى زیادبونى چالاکییەکانى پەکەکەو هەژمونى ڕێکخراوەکەیە بەسەر فڕۆکەخانەکەو مەترسیى ئاسایشى فڕین لەفڕۆکەخانەکە دراوە".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، "ئەم بڕیارە سەرەتاییەو لانیکەم تاسێى تەمموزى 2023 بەردەوامدەبێت، بەڵام لەدواى ئەو بەروارەش لەچوارچێوەى گۆڕانکارییکەکان، بڕیارى دیکە دەردەکەین".
لەنوێترین لێدوانیشدا، ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا لەبارەی ئەم بابەتەوە رایگەیاند "هەروەک دەزانن ئێمە گەشتە ئاسمانییەکانمان بەڕووی سلێمانی داخست. هەروەها هەنگاوی زیاتریش لەمە هەیە بیاننێین. لە سلێمانی یان لە کامپی مەخموور یانیش لە هەر شوێنێکی دیکە. ئێمە، رێگەنادەین پەکەکە لانە دروستبکات و ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان. ئێمە ساڵانێکە لە دیدارەکانماندا لەگەڵ هەولێر و لەگەڵ سلێمانیش باس لەمە دەکەین. هەروەها لە دیدارەکانماندا لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی بەغداش باسی لێوە دەکەین. ئێمە، پابەندین بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و تاوەکو دوایین سات پشتگیری لە یەکێتیی سیاسی دەکەین.