مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی رۆژی هەشتی مارس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەبات و ئازادیخوازیی گەلی کوردستان هەیە".
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی مارسی 2023 مەسعود بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرهتان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
دەقی تویتەکەی بارزانی؛
هەشتی مارس لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم و هیوای بەختەوەری و سەرفیرازییان بۆ دەخوازم.
پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەبات و ئازادیخوازیی گەلی کوردستان هەیە.