"لەكۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران چارەنوسی كەمئەندامان یەكلایی دەكرێتەوە"
  2019-01-14     
سامان حسێن


لێپرسراوی گشتی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، سامان حسێن رایدەگەیەنێت لەئێستادا ئەو لیژنەیەی پێكهێنراوە بۆ پێداچونەوە بە پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان ئەو كەمئەندامانە دەبینن كە هیچ موچەیەكیان نیە، ئەو وتی " لەكۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران چارەنوسی كەمئەندامان یەكلایی دەكرێتەوە".


ئاوێنە: سامان حسێن، لێپرسراوی گشتی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند چاوەروان دەكرێت لەكۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەو كتابەی پێشتر د. رێكەوت موحەمەد رەشید، وەزیری تەندروستی حكمەتی هەرێم دەریكردوە‌و دواتر لەوەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی بو بەبریار پەسەند بكرێت، ئەو وتی "دڵنیاین پەسەندیش دەكرێت چونكە د. رێكەوت پێشتر بەڵێنی بە كەمئەندامان داوە".


راشیدەگەیەنێت ئەگەر ئەمرۆ لەئەنجومەنی وەزیران بریارەكەی تایبەت بە كەمئەندامان پەسەند بكرێت سەرجەمی ئەو كەمئەندامانەی رێژەی كەمئەندامییان لەسەدا 55 بۆ 75 ، رێژەكەیان لەسەر لادەچێت مو موچەكەیان وەردەگرنەوە، وتیشی "سبەینێ‌ سێ‌ شەممە موچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت".

 
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×