2019-07-16   3676     
ئا: ئاوێنە
زۆر ئاشكرایه كه منداڵان له‌گه‌وره‌كان زیاتر توشی په‌تا ده‌بن له‌زستان. به‌پێی‌وته‌ی پزیشكه ئه‌ڵمانییه‌كانی ئه‌و‌وڵاته منداڵ شه‌ش جار توشی په‌تا ئه‌بێت له‌ساڵێكدا له‌به‌رامبه‌ردا گه‌وره‌كان دو جار توشی ده‌بن. ئه‌و شاره‌زایانه هۆكاری ئه‌مه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌منداڵدا به‌باشی پێنه‌گه‌یوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌وای سارد‌و گه‌رم له‌ژوره‌وه‌و ده‌ره‌وه منداڵ بڕێكی زۆر شله‌ونده‌كات. بۆیه شاره‌زایان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه پێویسته بڕێكی زۆر ئاو بخورێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌وزه‌و میوه‌ی تازه بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش ئه‌و ڤیتامینانه‌ی ده‌ستبكه‌وێت كه ئه‌بێته هۆی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش. به‌تایبه‌تی ڤیتامین(C)كه له‌مزره‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه‌وه‌ك پرته‌قاڵ‌و لیمۆ‌و نارنج‌و سندی‌و هه‌روه‌ها په‌تاته‌و، ڤیتامین (A) له‌به‌رهه‌مه‌كانی شیر‌و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و جگه‌رو ماسیدا هه‌یه كه زۆر به‌سوده بۆ روپۆشی ناوه‌وه‌ی بۆری هه‌وا.