2019-07-16   5161     
ئا: ئاوێنە
پشتئێشه یه‌كێكه له‌و ئازاره دیارانه‌ی كه وا له‌نه‌خۆش ده‌كات سه‌ردانی پزیشك بكات. به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی هارفاردی ئه‌مه‌ریكی 80%ی خه‌ڵك له‌جیهاندا جارێك له‌جاره‌كانی ژیانیان توشی ئازاری پشت ده‌بن. به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و ئازارانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌پشته‌وه نهبێتو هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكی تری له‌ش بێت.
مه‌رج نیه هه‌مو ئازارێكی پشت هۆكاره‌كه‌ی بڕبڕه‌كانی پشت بێت كه وا خه‌ڵكی لێكیده‌ده‌نه‌وه. هه‌ندێك ئازار په‌یوه‌ندی به‌نه‌خۆشییه ههناوییهكانهوه ههیهوهك هه‌وكردنی گورچیله‌كان كه ده‌بێته هۆی ئازارێكی درێژخایه‌نی پشت، یاخود ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی یه‌كێك له‌لاكانی بڕبڕه‌كانی پشت كه به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی له‌گه‌ڵ بێت له‌وانه‌یه نیشانه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌وكردنی گورچیله‌كان. له‌م كاتانه‌ش هه‌ر ده‌رمانێكی ئازاری پشتئێشه بخورێت سودی نابێت. یاخود هه‌ندێ ئازار كه له‌یه‌كێك له‌لاكانی نیوه‌ی پشت دروست ده‌بێت له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به‌بونی به‌ردی گورچیله‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌مه‌ش خواردنه‌وه‌ی ئاو‌و شله‌مه‌نی زۆر به‌سوده. یاخود ئازاری پشت له‌گه‌ڵیدا ئازاری گه‌ده هه‌بو ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌نكریاس.
لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن 30%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وكردنی په‌نكریاسیان هه‌یه به‌ده‌ست ئازاری پشته‌وه ده‌ناڵێنن.