2019-07-13   4182     
به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌شه‌ش مانگی رابردوودا زیاتر له 150 هەزار منداڵ له‌نه‌خۆشخانه داخڵ كراون و زیاتر له 6 هەزار منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبون له‌دایكبون.
ئاوێنه: به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 84 هه‌زار و 682 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی یان كردوه ، له‌و ژماره‌یه 7461 نه‌خۆش له‌و نه‌خۆشخانه‌یه داخڵ بوون و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
هاوكات له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 466 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 566 برینداری شه‌ڕ و پێكدادان و برینداری چه‌قۆ و 483 حاڵه‌تی كه‌وتن و كه‌وتنه‌خواره‌وه و 44 برینداری فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و 487 بریداری رووداوی جیاجیا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆماركراوه.
هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا 5 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی تۆماركراوه كه چواریان به‌فیشه‌ك و یه كه‌سیان به‌هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌شه‌ش مانگدا زیاتر له 15000 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه داخڵ كراون
به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 15 هه‌زار و 283 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی مناڵانی فێركاری له‌شاری سلێمانی داخڵكراون، هه‌روه‌ها 13 هه‌زار و 119 نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شی راوێژكاری به‌یانیان كردووه.
له‌و ژماره‌یه 4253 منداڵ تووشی هه‌وكردنی گه‌ده و سكچوون بوون و 7408 منداڵ تووشی هه‌وكردنی قوڕگ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و ره‌بۆ بوون و هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا گیان له‌ده‌ستدانی 42 منداڵ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆماركراوه.
به‌پێی ئاماره‌كه له‌شه‌ش مانگی رابردوودا له‌نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی مناڵانی فێركاری 3589 تیشك گیراوه و هه‌روه‌ها 2509 سۆنار و 1026 ئیكۆ و 107 نازوور كراوه.
ئه‌مساڵ زیاتر له 6000 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوون له‌دایكبوون
به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 6279 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوونی سلێمانی له‌دایك بوون.
به‌پێی ئاماره‌كه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوونی سلێمانی له‌دایك بوون 3145 منداڵیان له‌ڕه‌گه‌زی نێر و 3134 منداڵیان له‌ڕه‌گه‌زی مێ بوون.