"زۆربەی دایكەكان نازانن شیر بدەن بە منداڵەكانیان"
  2019-01-12     

لێپرسراوی هۆبەی خۆراك لەبەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، د. ئاواز كەمال مەولود رایدەگەیەنێت شیری دایك هۆكاری گەشەی منداڵە، ئاماژەبەوەش دەكات هەمو دایكێك توانای هەیە شیری دو منداڵ بدات و شیری دایك ئارام بەخشە بۆ دەرونی خۆی و منداڵەكەی، دەشڵێت "زۆربەی دایكەكان نازانن شیر بدەن بەمنداڵەكانیان".


ئاوێنە: د. ئاواز كەمال مەولود بە ماڵپەری فەرمی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگەیاندوە شیری دایك یەكەم سەرچاوەی خۆراكە لەدوای لەدایكبونی منداڵ و بەو شیرە گۆش دەكرێت لەبەرئەوەی پێكهاتەی شیری دایك پێكهاتەیەكی سروشتی تەندروستە و لەهیچ پێكهاتەیەكی تردا نیە،تەنیا شیری دایكە كە ئازاری گەدە و ڕیخۆڵە و گورچیلەی منداڵ نادات،چونكە پێكهاتەی شیری دایك بەپێی تەمەنی منداڵەكە و بەپێی وەرزەكانی ساڵ گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، بەڵام ئەم گۆڕانكاریانە لەشیری قوتودا ڕونادات ،لەبەرئەوە شیری دایك پێویستە بۆ گەشە و پێگەیشتنی جەستەیی و دەرونی و عەقڵی منداڵەكە و لەسەداسەد پێداویستی شەش مانگی خۆراك بۆ منداڵەكە دابین دەكات.



دەشڵێت " پێویستە لەهۆڵی لەدایكبون ڕێنمایی تایبەت بدرێت بەدایكەكان و ئەگەر بەهەڵە شیر درا بەمنداڵەكە بۆ دایكەكە ڕاست بكرێتەوە، چونكە زۆربەی دایكەكان نازانن شیر بدەن بەمنداڵەكانیان و شیر بەپێی پێویست نایەتەدەرەوە یاخود منداڵ بەهەڵە هەڵدەگرێت، لێرەدا دایكەكە ناتوانێت شیری تەواو بدات بەمنداڵەكە، لەكاتێكدا هەمو دایكێك دەتوانێت دو منداڵ تێر بكات، شیردی دایك گرنگی هەیە لەبونی هەست و سۆز و دایك و منداڵەكەی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، بۆیە دەڵێن منداڵ لەباوەشی دایكدا هەست بەئارامی دەكات، لەبەرئەوەی پێستیان بەریەك دەكەوێت و سۆزی دەرونی زۆر زۆر گرنگە بۆمنداڵ ، هەتا ڕێژەی شیرپێدانی  سروشتی بەمنداڵ بەرزبكرێتەوە ڕێژەی مردنی منداڵ و دایكەكەش كەم دەكرێتەوە".


زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×