ئا: ئاوێنە
ڤیتامین (D) یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی كه له‌ش زۆر پێویستی پێیه‌تی‌و ناسراوه به‌ڤیتامینی تیشكی هه‌تاو، چونكه (90%) له‌هه‌تاو ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها له‌ڕێی چه‌ند خواردنێكه‌وه وه‌ك (ماسی، جگه‌ر، هێلكه، میوه، شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه) به‌شێوه‌ی حه‌بیش ده‌ستده‌كه‌وێت.
هۆكاره‌كانی كه‌مبوونی...
كه‌می تیشكی هه‌تاو، به‌دخۆراكی، بوونی نه‌خۆشی له‌كۆئه‌ندامی هه‌رس، كه به‌پێی پێویست ڤیتامین (D) له‌ڕیخۆڵه‌كان هه‌ڵنامژێ یان گرفتی گورچیله‌یان هه‌یه، به‌كارهێنانی ده‌رمانی (گه‌شكه، جگه‌ره‌كێشان، وه‌رزی زستان) هه‌روه‌ها چه‌ند هۆكارێكیتر كه كارده‌كه‌نه سه‌ر كه‌مبوونی ڤیتامین دی له‌وانه:
* ره‌گه‌ز: ژنان زیاتر تووشی كه‌می ڤیتامین (D) ده‌بن به‌تایبه‌تی دوای ته‌مه‌نی نائومێدی‌و وه‌ستان له‌سووڕی مانگانه.
*ره‌نگی پێست: زیادبوونی مادده‌ی (میلانین) له‌ئه‌سمه‌ره‌كان گرفتێكه له‌به‌رده‌م هه‌ڵمژینی تیشكی هه‌تاو، دروستبوونی ڤیتامین (D) له‌ئه‌سمه‌ره‌كان ده ئه‌وه‌نده زیاتره له‌سپی پێسته‌كان، چونكه پێویستییان به‌تیشكی هه‌تاو هه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌مان رێژه‌ی ڤیتامین (D) له‌سپی پێسته‌كان.
*قه‌ڵه‌وی: ڤیتامین (D) له‌خانه چه‌ورییه‌كانی له‌شدا خه‌زن ده‌بێت كاتێك خانه چه‌ورییه زیاده‌كان له‌كاتی قه‌ڵه‌ویدا ڤیتامین (D) كه‌م ده‌بێت، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون زیاتر له‌به‌ر هه‌تاو بمێننه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ڤیتامین (D).
* ته‌مه‌ن: به‌ساڵاچوان پێستیان به‌پێی پێویست ڤیتامین (D) دروست ناكات.
* سنوری جوگرافی: به‌دوركه‌وتنه‌وه له‌هێڵی ئیستیوا، تیشكی سه‌روی وه‌نه‌وشه‌یش ئەم ڤیتامینە كه‌م ده‌بێت.
نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین (D):
(بوونی ئازار له‌ئێسك‌و ماسولكه، هه‌ستكردن به‌هیلاكی‌و تێكچوونی میزاج‌و خه‌مۆكی‌و دڵه‌ڕاوكێ، تێكچوونی خه‌و).
سووده‌كانی ڤیتامین دی:
* یارمه‌تی هه‌ڵمژینی كالسیۆم‌و فۆسفۆر ده‌دات، هه‌روه‌ها یارمه‌تی ریخۆڵه‌ده‌دات بۆ هه‌ڵمژینی كالسیۆم له‌خواردنه‌كان.
* زۆر پێویسته بۆ منداڵ به‌تایبه‌ت بۆ گه‌شه‌كردنی، چونكه كه‌مبوونی ڤیتامین (D) ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ئێسكه نه‌رمه، پێخواری، كزبوونی گه‌شه‌ی باڵ‌و ددانه‌كان.
* كه‌می ئه‌م ڤیتامینه لەمنداڵدا ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشی ئێسكه‌نه‌رمه له‌گه‌وره‌دا، دەبێتە هۆی پوكانه‌وه‌ی ئێسك، هه‌روه‌ها گرفته‌كانی ددان‌و پێست‌و قژ.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ئه‌وانه‌ی گرفتی ڤیتامین (D)یان نه‌بووه به‌باشی وه‌ریانگرتووه‌و ده‌ركه‌وتووه له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا رێژه‌ی مردن به‌نه‌خۆشییه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ له(7%) دابه‌زیوه.
هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ڤیتامین (D) یارمه‌تیده‌ره بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌كو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و بۆرییه خوێنه‌كان‌و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن‌و به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌له‌شدا، چونكه یارمه‌تی ئیشكردن‌و رێكخستنی زیاتر له(2000) جینات ده‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌و جیناتانه‌ی رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له‌به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری بۆ به‌رگریكردن له‌ڤایرۆس‌و به‌كتریا، هه‌روه‌ها ڤیتامین (D) پارێزگاری له‌به‌رگریكردنی ئه‌نسۆلین ده‌كات كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دروستبوونی نه‌خۆشی شه‌كره.
له‌ش رۆژانه پێویستی به (2.5) مایكرۆغرام له‌ڤیتامین (D) هه‌یه، به‌ڵام له‌كاتی سكپڕی‌و شیردان‌و سكچوونی به‌رده‌وام، له‌م رێژه‌یه زیاتر پێویسته، به‌ڵام وه‌رگرتنی ڤیتامین (D) زیاد له‌رێژه‌ی پێویست‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ده‌بێته‌هۆی چه‌ند گرفتێك وه‌كو تێكچونی كۆئه‌ندامی هه‌رس‌و سه‌رئێشه‌و عاره‌قكردنه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كالیسیۆم كه ده‌بێته‌هوی دروستبوونی به‌ردی گورچیله، بۆیه پێویسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زۆرخۆری له‌و ڤیتامینه نه‌كرێت ته‌نها له‌كاتی كه‌مبوونی له‌خوێندا.