بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بدات. سه‌رۆكی داواكاری گشتی سلێمانی-یش ده‌ڵێت، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان نایاساییه. هاوكات سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی بۆچونیوایه كه "هەر پەرلەمانتارو حیزبێك، زەرەیەک ئەخلاقیان تیا بێت نەوادەی پەرلەمان درێژ دەکەنەوەو نەلەدوای ٦ی ١١وە لەپەرلەمان دەبن‌و نەموچەش وەردەگرن دوای ئەو بەروارە."
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی په‌رله‌مان، د. ڕێواس فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (١٠)ی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/١٠/٩."
له‌به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێدا هاتووه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه دەنگدان ده‌بێت لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
رۆژی ٦ی ١١ ئەمساڵ ماوه‌ی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، هه‌رچه‌نده بڕیاربو لەمانگی ١٠ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان یەکێتی‌و پارتییەوە هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامنه‌دراو بڕیاره تا كۆتایی ساڵی داهاتو ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه.
له‌باره‌ی یاساییبونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌نحمه‌د، سه‌رۆكی داواكاری گشتی سلێمانی به‌ئێن ئارتی ڕاگه‌یاندووه، میلله‌ت بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ متمانه‌ی به‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داوه، گرێبه‌ستێكه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، له‌و چوار ساڵه بترازێت، درێژكردنه‌وه‌یان نایاساییه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه، "هەر پەرلەمانتارو حیزبێك، زەرەیەک ئەخلاقیان تیا بێت ئەوا نەوادەی پەرلەمان درێژ دەکەنەوەو نەلەدوای ٦ ی ١١ وە لەپەرلەمان دەبن‌و نەموچەش وەردەگرن دوای ئەو بەروارە. ئیتر ئەم قسەیەم بۆ خەڵکی خاوەن مەبدەئو ئەخلاقە کە پەروەردەی جوانیان هەبووەو گرنگی دەدەن بەناوی خۆیان‌و خێزان‌و منداڵەکانیان."
ناوبراو ده‌ڵێت، "سەبارەت بەپەرلەمانتارانی نەوەی نوێش ، جگە لەدەستخۆشی‌و بەوەی کە فەخرو شانازیتان پێوە دەکەم، ئەوا داواکارم لەدوای ٦ی١١وه جگە لەوەی نەچنەوە پەرلەمان، ئەوا ژمارە حسابی بانقیەکەشتان دابخەن تا ئەمانە [پارتی‌و یه‌كێتی] بەساختەچێتیش بێت موچە نەخەنە سەر حسابەکەتان."
هه‌روه‌ها فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ جه‌ختله‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ پاڵپشتیەکی دەستوری‌و یاسایی نیە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، سێ لایەنی دەسەڵات (پارتی، یەکێتی، گۆڕان) بەرپرسیارن لەئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا لەئەستۆی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەو "دەسەڵات شکستخواردوە لەحوکمڕانی‌و بەڕێوبردندا، ئەوە بێجگە لەو هەموو گەندەڵی‌و ستەم‌و یاسا شکێنیە کە هەیەو بەردەوامیشە."