بەم 5 هەنگاوە خۆت لەسەرئێشە بپارێزە
  2019-07-08       2998       

ئا: ئاوێنە

 

به‌پێی ئاماره‌ پزیشكییه‌كان 90%ی‌ خه‌ڵك توشی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌بن، زۆرترین جۆری‌ سه‌رئێشه‌ ئه‌و جۆره‌یه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامی‌ په‌ستانی‌ ده‌رونی‌‌و گرژبونی‌ ماسولكه‌كانی‌ مل‌و سه‌ر روئه‌ده‌ن.
ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ یارمه‌تی‌ ده‌ده‌ن له‌توشبونت به‌سه‌رئێشه‌:

1. پشو وه‌رگره‌
هه‌ندێ‌ جار سه‌ر ئێشه‌ له‌ئه‌نجامی‌ هیلاكییه‌وه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ كاتێك هیلاك ده‌بیت هه‌وڵبده‌ پشو وه‌ربگریت.

2. كه‌مخۆری‌ دایمخۆر به‌
هه‌ندێ‌ جار سه‌رئێشه‌ له‌ئه‌نجامی‌ دابه‌زینی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كره‌یه‌ له‌خوێندا، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵبده‌ كه‌م كه‌م بخۆ به‌رده‌وام بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ شه‌كر دانه‌به‌زێ‌.

3. ئاوی‌ سارد
ده‌توانیت ئاوی‌ سارد بكه‌یت به‌سه‌رتدا ئه‌مه‌ش زۆر باشه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ سه‌رئێشه‌كه‌ت. 

4. شێلان
شێلانیش به‌یه‌كێك له‌رێگه‌ باشه‌كان دائه‌نرێت بۆ نه‌هێشتنی‌ سه‌رئێشه‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بكرێت.

5. خواردنه‌وه‌ی‌ شله‌مه‌نی‌
وه‌ك هه‌مو جارێك‌و له‌هه‌مو بارێكی‌ ته‌ندروستی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شله‌مه‌نی‌ به‌یه‌كێك له‌رێگه‌ باشه‌كان دائه‌نرێت، هه‌ربۆیه‌ كاتێ سه‌ر ئێشه‌ت هه‌بو ئاو زۆر بخۆره‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×