بەهۆی نەشیاوییان بۆ خواردن‌و بەكار هێنان لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی برێكی زۆر لەخواردن‌و مادەی بەسەرچو لەناودەبەن.
ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ شەممە" قایمقامیەتی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " به‌پێی راپۆرتی مانگانه‌ی خۆیان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌مانگی (6)ی (2019)، به‌هۆی خراپ بوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی زیاتر له (43) تۆن و (810) كیلۆگرام خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتووه".
راشیدەگەیەنێت ئه‌و خۆراك و مادده ماوه‌به‌سه‌رچوانه‌ی لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه له (خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر، بۆن و جوانكاری خانمان، مادده‌كانی پاككردنه‌وه و قڕكه‌ری مێرووی خانووه كشتوكاڵیه‌كان، میوه‌كان، خواردنه‌وه گازییه‌كان) پێكهاتون كه شیاوی خوارن و به‌كارهێنان نه‌بون.