ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كۆبونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا كه تایبه‌ت بو بهبۆردومانهكهی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌قه‌زای زاخۆ بڕیاریدا به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی لەبارەی هێرشو تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداو لەدانیشتنەکەدا وەزیرانی بەرگری‌و دەرەوەو سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئامادەبون.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ كاتێكی نادیار دواخست، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش، بڕیاریداوه به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی ئاسایش و به‌رگری له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له بۆردومانه‌كه‌ی زاخۆ پێكهێندراوه.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند، بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا، سوپای عێراق چاوه‌ڕێی بڕیاری سیاسییه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به‌شێك لهمیدیاو سۆشیال میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر جومعه عناد وه‌زیری به‌رگری بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه گوایه، باسی له‌وه كردووه "توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سوپای توركیایان نییه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو، وه‌زیری به‌رگری و سه‌ركرده مه‌یدانییه سه‌ربازییه‌كان له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، واقعی روداوی بۆردومانی گوندی په‌ره‌خیان باسكردووه، هه‌روه‌ها پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كانیان خسته‌ڕو.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان چاوه‌ڕێی یه‌ك ئاماژه‌ی بڕیاری سیاسین له عێراق، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێیان ده‌سپێردرێت.
رۆژی 20ـی ئه‌م مانگه، به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری گوندی په‌ره‌خ له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبوون و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، روداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكهوتهوه.