نەخۆشی شەكرە بۆماوەییە
  2019-06-29     

 

پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناوی‌و شەكرە، د. كامەران عەبدولمەجید رایدەگەیەنێت نەخۆشی شەكرە بۆماماوەییە، باس لەوەش دەكات ئەو نەخۆشییە دەكرێت بە دو جۆرەوە بەشێكیان توشی ژنانی دوگیان دەبێت.

ئاوێنە: د. كامەران عەبدولمەجید، پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناوی‌و شەكرە بە ماڵپەری فەرمی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگەیاندوە شەكرە لەبنەڕەتدا نەخۆشیەكی بۆماوەییە و دوجۆری هەیە، جۆرێكی تر هەیە توشی  ژنانی دوگیان دەبێت و شەكرە هەیە لەئەنجامی نەخۆشییەكانی هەوكردنی پەنكریاس دروست دەبێت و شەكرەی پیر بون هەیە و شەكرەی قەڵەویش هەیە.

باس لەوەش دەكات ئەو كەسانەی توشی شەكرە  لەجۆری یەكەم دەبن زیاتر گەنجەكانن‌و ئەوانەشی توشی جۆری دوەم دەبن كەسانی بەتەمەنن هەروەها رایدەگەیەنێت بۆی هەیە گەنج‌و پیر توشی جۆری یەكەم‌و دوەمی نەخۆشی شەكرە دەبن‌و بەڵام زیاتر گەنجان توشی جۆی یەكەم دەبن.

ئەو وتی " نەخۆشی شەكرە  سەرچاوەی زۆربەی نەخۆشییەكانە وەك پەستانی خوێن، بەرزی چەورییەكان و شەكرە هۆكارێكە بۆ لاواز بونی گورچیلەكان بەهۆی كەمبونەوەی رێژەی ئاو لە جەستە و دەبێتە هۆی خەستوونەوەی خوێن و بۆ ئەوەی كاریگەریەكانی شەكرە لەسەر جەستە كەم بكرێتەوە پێویستە بەبەردەوامی شلەمەنی بخورێتەوە بە تایبەتی ئاو".


زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×