لەلایەن لیژنەهاوبەشەكانی سەر بە قایمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەر برێكی زۆری مادەی قركەردا دەگیرێت‌و خاوەنەكانیشیان روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێنەوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" برێكی زۆری مادەی قركەر لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی پارێزگای سلێمانیەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت، ئاماژەبەوەش دەكرێت لەنێو نوسینگە كشتوكاڵییەكاندا بون،و بەهۆكارێك دەزانرێت بۆ توشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان.
لیژنە هاوبەشەكان دەڵێت "به‌شێك له‌و مادده قڕكه‌رانه‌ی له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی دروستكردنیدا بڕێكی زۆر مادده‌ی (سایپه‌رمه‌سرین) تێده‌كرێت كه‌یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان بۆئه‌وكه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن، بۆیه قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و له‌ناوبردنی ئه‌و ماددانه دروست كردوە".
راشیدەگەیەنێت له‌ناوبردنی ئه‌و ماده زیان به‌خشانه پێویستی به گه‌رمی زیاتر له 1200 پله سیلیزی و شوێنی تایبه‌تی دورله ناوچه‌ی نیشته‌جێبون و رێگه‌ی زانستی هه‌یه بۆله‌ناوبردن كه كارگه‌ی چیمه‌نتۆی لاڤارج هاوكاری لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی سلێمانی كردوه بۆ له‌ناوبردنیان.