لەگەڵ ئوەی بەخشینی خوێن سودێكی باشی بۆ تەندروستی كەسی بەخشەرو وەرگرهەیە، بەڵام پیویستە زانیاری ئەوەمان لابێت كە چۆن خوێن ببەخشین.
ئاوێنە: بەپێی رێنماییە پزیشكییەكان پێویستە لەكاتی ماندوێتیو خوێن نەبەخشرێت، بەر لەخوێن بەخشینیش ژەمێكی باش یان مامناوەند خۆراك بخورێت یاخود شیرینی بخورێت تا لەش وزەیەكی باشی تێدا بێت.
لەدوای خوێن بەخشینو دواتریش خواردنەوەی شلەمەنییەكان گرنگو پێویستن، بەڵام خواردنەوەی چا، قاوە، ئەو خواردنەوانەی مادەی كافاینیان تێدایە زیانیان هەیە.
لەدوای خوێن بەخشین دەستبەجێ لەسەر جێگەكەت بەرزمەبەرەوەو پێویستت بەكەمێك پشودان هەیە.