د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدهگهیهنێت كه ئامادەکاریی بۆ ڕێگەگرتن لەنەخۆشی پەتای خوێنبەربون دهكهنو بۆ ئهو مهبهسته "چەندین ڕێکارو پلان دەستپێدەکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیان".
ئاوێنه: د. سامان بەرزنجی لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، "بۆ ڕێگریکردن لەسەرهەڵدانو بڵاوبونەوەی ترسناکترین نەخۆشی گواسترەوەی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ بەناوی پەتای خوێنبەربوون (حمی النزفی) Haemorrhagic Fever. لەپێناو کۆنتڕۆڵکردن و نەخشەڕێگای خۆپارێزی لەو نەخۆشیە ترسناکەی لەعێراقدا ڕاگەیاندراوە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ڕێکار و پلان دەست پێدەکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان لەو پەتایە."
چهند ڕۆژێك لهمهوبهر وەزارەتی تەندروستیو ژینگەی عێراق هەواڵی بڵاوبونەوەی نەخۆشیی پەتای خوێنبەربونی راگەیاند.
پەتای خوێن بەربون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە ڤایرۆسی ئیبۆلا ناسراوەو توشی شەمشمە کوێرە، جرج، مشک و هەندیک حەشەرات دەبێت کە ئەو حەشەراتانە دەچنە گیان و خوری ئاژەڵەوە، لەوەشەوە ڤایرۆسەکە دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژهڵەکە.
ڤایرۆسەکە لەڕێگەی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ لەئاژهڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، یاخود ئەگەر ئاژەڵەکە توشی نەخۆشییەکە بوبێت ئەوا دەچێتە خوێنییەوەو لەڕێگەی خواردنی گۆشتەکەیەوە مرۆڤ توشی نەخۆشییەکە دەبێت.