لەشاری سلێمانی دەستبەسەر برێك لە بۆدرە‌و دایبی‌و شامپۆی منداڵان دەگیرێت‌و لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانیش رایدەگەیەنن ماوەكەی بەسەرچوە‌و نەشیاوبون بۆ بەكار هێنان‌و زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت.
ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "له‌ئه‌نجامی پشكنین و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له كۆگایه‌كی عه‌مبار كردنی كاڵاوشمه‌ك له‌شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (240) سێت دایبی (29) كارتۆن شامپۆ (25) بۆدره‌ی منداڵدا ده‌گرن، كه ماوه‌یان به‌سه‌رچووه و شیاوی به‌كارهێنان نین".
راشیدەگەیەنێت له‌كاتی دروستكردنی بۆدره و دایبی و شامپۆی منداڵ و تێكه‌ڵكردنی مادده‌ی كیمیایی له پێكهاته‌كه‌یاندا، ئه‌و پێدواویستیانه مادده‌كانیان ده‌گۆڕێت و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ر و منداڵه‌كه دروست ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستیه‌كانتان ورتر بڕواننه لێبڵی سه‌ر كاڵاوشمه‌كه‌كان تاله‌سه‌لامه‌تیان دڵنیابنه‌وه.