لەئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدات لەمەلەکردن لەدەریاچەی دوکاندا کە ساڵانە کارەساتی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوەو دەبێتەهۆی بێ ئاوبونی زیاتر لەیەک ملیۆنو نیو هاوڵاتی.
ئاوێنه: دەقی ئاگادارییەکە:
بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی نەورۆز لە هەمووان پیرۆزدەکات داوا لە هاووڵاتیانی ئازیز دەکەین لە کاتی سەردانی کردنیان بۆ سەیرانگەی دوکان پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکەن .
۱. خۆتان بەدووربگرن لە مەلە کردن لە دەریاچەی دوکاندا ساڵانە بەهۆی مەلەکردنەوە لە دەریاچەکە کارەساتی دڵتەزێنی خنکانی لێ دەکەوێتەوە بۆ گەڕان بەدوایی تەرمی خنکاو ناچار دەبین پڕۆژەکان بکوژێنینەوەو زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو هاووڵاتی بێ ئاوی خواردنەوەبن بۆچەند ڕۆژێک .
۲. پاک و خاوێنی سەرچاوەی ئاوی دەریاچەکە بپارێزن و پاشەڕۆ و دەبەی ئاو نەکەنە دەریاچەکە ، لەبەر ئەوەی دەبێتە پیس بوونی سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و ئەو قەزاوناحیەنەی ئاو لە پڕۆژەی دوکان وەردەگرن .