كەشناسی: سبەی نمەباران دەبێت
  2025-01-18       240       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو راگەیاندو دەڵێت، ئێوارەی سبەینێ یەكشەممە، ئەگەری نمەبارانێكی كەم هەیەو پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەور و پلەکانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 15، سلێمانی: 13، دھۆک: 14، کەرکوک: 16، ھەڵەبجە: 14، زاخۆ: 15، گەرمیان: 15 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×