وەزیری تەندروستی: هیچ توشبوویەكی ئۆمیكرۆن تۆمار نەكراوە
  2021-12-28     


د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی جەخت لەوە دەكاتەوە، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم كەم بوەتەوە و تاوەكو ئێستاش هیچ توشبوویەكی نەوەی ئۆمیكرۆن لە هەرێم تۆمارنەكراوە.

ئاوێنه‌: د. سامان بەرزنجی  بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی وتووە، ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم كەم بوەتەوە، بەڵام بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە هەر بەردەوامە و بەردەوامیش چاودێری بارودۆخەكە دەكەن.

وتوشیەتی، هەرچەندە ئۆمیكرۆن لە زیاتر لە 80 وڵاتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ توشبویەكی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێم تۆمارنەكراوە، ئەو هاووڵاتیانەشی لەو وڵاتانەوە دەگەڕێنەوە كە توشبووی ئۆمیكرۆنی تێدایە، ئەگەر بێت و نیشانەكانی تێدا دەركەوتبێت وەك گومانلێكراو مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.

وەزیری تەندروستی جەختی لەوەش كردووەتەوە، رێكارەكان وەك هەمان رێكارەكانی پێشووە و ئەویش بە دوركەوتنەوە لە خەڵك و سەردانی كۆمەڵایەتی و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسین.
 

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×