لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەر ژمارەیەك "بۆن" ی خانمان‌و پیاواندا دەگرن‌و راشیدەگەیەنن ماوەی بەكارهێنانیان بەسەرچوە‌و بەپێی رێنماییەكان زیانی بۆ سەر تەندروستی هەیە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ شەممە" راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " له كۆگایه‌كی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (36) كارتۆن بۆنی خانمان و پیاواندا ده‌گیریت كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووه و به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی شیاوی به‌كارهێنان نین، ئه‌و بۆنانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه چوارجۆره له (MAJIX – EXPOSE – ALEDA - 212) پێك هاتووه كه خاوه‌نی كۆگای (KG) به‌نیازبووه به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانیدا ساخی بكاته‌وه".
راشیدەگەیەنێت به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رده‌چێت، ده‌بنه مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، هۆشداریش بەهاوڵاتیان دەدن بەوەی خۆیان لەبەكارهێنانی بەدور بگرن.