زۆر بەكار هێنانی مۆبایل هاوتای زیانەكانی جگەرە كێشانە بۆ سەر مێشكو جەستەی مرۆڤ، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو شەپۆلانەی لەمۆبایلەوە دەردەچن راستەوخۆ دەچنە نێو شانەكانی لەشی مرۆڤەوە.
ئاوێنە: ئەو تیشكانەی لەكاتی قسەكردن لەمۆبایلەوە دەردەچن خانەكانی لەش هەڵیدەمژنو دەبێتە هۆكارێك بۆ توشبونیان بە نەخۆشی شێر پەنجە، هەر ئەمەش وای لە بەشێكی زۆری زانایانی بواری پزیشكی كردوە كە دایكانو باوكان رێگە نەدەن منداڵەكانیان مۆبایل بگرن بەدەستیانەوە، چونكە راستەوخۆ كار لەخانەكانی مێشكیان دەكات.
خاڵێكی گرنگ كە پێویستە هەموان ئاگاداری بین ئەوەیە كە نابێت لەكاتی بارگاویكردنەوەی مۆبایلەكان، مۆبایل بەكار بهێنرێت.