2019-06-08   3213     
لەگەڵ هاتنی وەزری گەرما و هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ، مرۆڤ بەرگەی ئەو گەرمیە ناگرێت و هێشتنەوەی جەستە بەشێداری كارێكی زۆر پێویستە ، چونكە هەموو رۆژێك مرۆڤ بڕێك ئاو لەجەستەی لەدەست دەدات لەرێگەی ئارەقكردنەوە و هەناسەدان.
ئەگەر هەستت بەم نیشانانە كرد ئەوا بزانە رووبەڕووی كەمبوونەوەی ئاو لەجەستەدا بوویتەتەوە:
* كەمی میزكردن و گۆڕانی رەنگی میز و تۆخبوونەوەی زیاتر لە ئاسایی.
* تینویەتی لەرادەبەدەر و ووشكبوونەوەی ناودەم.
* هەستكردن بە هیلاكی و خاووبوونەوە.
* هەستكردن بە گێژبوون و شڵەژان.
چەند ئامۆژگارییەك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمبوونەوەی ئاو لەجەستە:
* هەڵگرتنی دەبەیك ئاو بەدرێژایی رۆژ كە قاشێك لیمۆی تێدا بێت.
* خواردنەوەی كوپێك ئاو لەكاتی لەخەوهەستان و پێش خەوتن.
* خواردنەوەی ئاو پێش وەرزشكردن و لەدوای راهێنانی وەرزشی.
* خواردنی ئەو میوە و سەوزەواتانەی دەوڵەمەندن بەئاو بەتایبەت لیمۆ و پرتەقاڵ و شووتی و كاهوو و تەماتە.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی