2019-06-07   2768     
بهپێی ئامارێكی نوێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕۆژانە زیاتر لەیەک ملیۆن توشبوی نەخۆشی ئایدز تۆمار دەکرێت كه تەمەنیان لەنێوان ١٥بۆ ٤٩ ساڵیدایە.
ئاوێنه: رێكخراوهكه ئەمڕۆ هەینی دوایین ئاماری توشبوانی نەخۆشی ئایدزی لهجیهاندا بڵاوكردهوهو لهبهشێكیدا ئهوه رونكراوهتهوه كه ڕۆژانە زیاتر لەیەک ملیۆن كهسی دوچاربو بەنەخۆشی ئایدز تۆمار دەکرێت کە هەمویان بەهۆی نەخۆشییە گوێزراوەکانی کرداری سێکسکردنەوە توشی نهخۆشییهكه بون.
بهپێی ئامارهكه، ساڵانە ٣٧٦ ملیۆن حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمار دەکرێت کە دوچار دەبن بەنەخۆشییەکانی (کلامیدیاو سەیلانو زوهری)، ئەوانەی دوچاری نەخۆشییەکە بون تەمەنیان لەنێوان ١٥بۆ ٤٩ ساڵیدایە.
بهوتهی پیتەر سەلامە بەڕێوەبەری جێبەجێکردن لەتەندروستی گشتی ڕێکخراوەکە، کەموکوڕی هەیە لەچۆنێتی ڕوبەڕبونەوەو ڕاگرتنی نەخۆشییە گوێزراوەکانی کە بەهۆی سێکسکردنەوە دوچاری مرۆڤ دەبێت لەسەرانسەری جیهاندا.