لەنەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لەکەلار ژنێك بەسکێک سێ منداڵی هێنایە دونیاوە، تەندروستی گەرمیانیش ئاماژە بەوەدەکات ئەمە سێیەم حاڵەتی لەدایکبونی مناڵی سیانەیە لە نەخۆشخانەکەدا لەمساڵ دا.
ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد لە نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون لە کەلار، ژنێک بە سکێک سیانەیەکی ھێنایە دونیاوە"، باس لەوەش دەكات ئەمە سێهەمین حاڵەتی لەدایكبونی سیانەیە كە لەساڵی 2019 تۆمار كراوە.
دەشڵێت "ژنەکە دانیشتوی کەلارە و تەمەنی 22 ساڵە و کاری نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراو و رەوشی تەندروستی خۆی جێگیرە، منداڵەکانیش سەلامەتن و بەوھۆیەی پێشوەختە لەدایکبون «نەباکامن» بۆ بەشی «خودەج» لە نەخۆشخانەی مناڵانی سلێمانی گوازرانەوە".
لەکۆتایدای ڕاگەیەنراوەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی گەرمیاندا هاتوە" ئەمە سێیەم حاڵەتی لەدایکبونی مناڵی سیانەیە لەنەخۆشخانەکەدا لەم ساڵدا".